Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:20

یەکێتی مامۆستایان: پێویسته‌ مامۆستایان رێگا نه‌ده‌ن هه‌ندێک لایه‌ن داواکارییەکانیان بەلاڕێدا به‌رن

ئەحمەد گەرمیانی: مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مافی خۆیان بۆ بژێوی ژیانیان دەکەن
یەکێتی مامۆستایان: پێویسته‌ مامۆستایان رێگا نه‌ده‌ن هه‌ندێك لایه‌ن داواکارییەکانیان بەلاڕێدا به‌رن
کوردستان TV
100%

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگه‌یاند: ھەندێک لایەن بە ناوی مامۆستایان بۆ مەرامی حیزبی خۆیان خۆپێشاندانیان كردووه‌ و  داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ین رێگە نەدەن داواکارییەکانیان بەلاڕێدا ببرێت .

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مافی خۆیان بۆ بژێوی ژیانیان دەکەن، کە حکوومەت لێی بەرپرسیارە، پێویستە مامۆستایان رێگەی مەدەنی بگرنە بەر بۆ داواکردنی مافەکانیان کە زەرەر بە خەڵکی دیکە و گشتی نەگەیه‌نێت.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د گەرمیانی گوتیشی: ئەوەی دوێنێ کرا، مامۆستا و فەرمانبەر نەیانکردووە، کۆمەڵێک خەڵکی حزبین و بە ئاشکرا ھانی ئەوان دەدەن بەتایبەت سوتاندنی بارەگاکان  لە دوای کۆبوونەوەی دوو حیزب بووە لەو ناوچەیە پێشتریش مامۆستایان خۆپیشاندانیان کردووە و پەلاماری ھیچ بارەگا و شوێنێکیان نەداوە و قسەی ناشرینیشیان نەکردووە، ئەوکارانەی دوێنێ ھەندێک کەس تەمەنیان لە هه‌ژده‌ ساڵ کەمتر بوو کردیان، دەیانەوێت مەرامی حیزبی خۆیان بە ناوی مامۆستا و فەرمانبەر جێبەجێ بکەن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.