Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:29

نامه‌یه‌ک وه‌ک خۆى ...بۆ خۆ نیشاندانێکتان بۆ ئەمانە نەکرد؟

لەدوز حەشدی شەعبی تەعەدایان لە کچی کورد کرد و باوکەکەی خۆی لە پردێکەوە بەردایەوە و خۆی کوشت، خۆنیشاندانتان کرد؟
کوردستان TV
100%

نامه‌ی هاوڵاتیه‌كى سلێمانى بۆ خۆپێشانده‌ران 

ــ ئەرێ کە مالکی بەناوجەرگەی شاری سلێمانیدا چووە دەبـاشان ، کەس هەبوو دوو لافیتەی ناڕەزایی بەرز بکاتەوە؟

ـ ئەرێ کە لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت نیوەی کوردستان رادەستی دوژمن کرا، چەند هەزار کەس هاتنە سەرشەقامەکان؟

ـ لەدوز حەشدی شەعبی تەعەدایان لە کچی کورد کرد و باوکەکەی خۆی لە پردێکەوە بەردایەوە و خۆی کوشت، خۆنیشاندانتان کرد؟

ـ کە ئاڵای کورستان خرایە ژێر پۆستاڵی حەشدی شەعبی و سوکایەتی نەما پێی نەکەن، خۆ نیشاندانتان کرد؟

ــ کاتێک وێنەی شەهیدەکانی کوردیان لەسەر شەقامەکانی کەرکوک دەسوتاند، کەستان ناڕەزایتان نیشاندا؟

ــ کاتێک حەشدی شەعبی بە دەبابەوە بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا رۆیشت و لاشەیان هەپرون هەپرون کرد، خۆ نیشاندانتان کرد؟

ــ لەسەر ئاڵای کوردستان مێشکی گەنجێکیان لەناوەڕاستی خانەقین خستەسەر شەقام و شەهیدیان کرد، خۆ نیشاندانتان کرد؟

ــ کە عەسائیبی ئەهلی حەق کە تاوانبارن بە شەهید کردنی سەدان کورد لە دوزخورماتوو، کاتێک کەبەناوی هاوکاری زیانلێکەوتوانی بومەلەرزە هاتنە ناو دەربەندیخان، کەس هەبوو رێگریان لێبکات؟

ــ کاتێک ئەو تانکەرانەی نەوتی دزراوی کەرکوک دەگوازنەوە بۆ ئێران و جادە و بانی ئەو ناوچەیە وێران دەکەن، رێگەتان لێگرتوون و خۆنیشاندانتان کرد؟

تێبینی/ * تکایە کەس خەمخۆری و دڵسۆزیم پێ نەفرۆشێ چونکە چەندە دژی گەندەڵی بی، من سەد هێندەی تۆ دژی گەندەڵیم. * وەکو تۆ فەرمانبەرم و وەکو تۆ مووچە وەردەگرم. * لەگەڵ ئەوەم گەندەڵ و دز و مافیاکان، بەزەبری شەق لە حکومەت دوربخرێنەوە وسەروەت و سامانیشیان دەستی بەسەردا بگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.