Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:29

عەبادی: ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بده‌ین

داواش لە پەرلەمان ده‌كات بەزووترین کات یاسای بودجە پەسندبکات
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەی حکومەت، عەبادی رایگەیاند: ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکەین

عەبادی گوتیشی ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکەین و داواشی لە پەرلەمانی عێراق کرد بەزووترین کات یاسای بودجە پەسندبکات.

حەیدەر عەبادی راشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەیەککاتدا بکرێن، هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

لای خۆشیه‌وه‌ رەعد دەھلەکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەیەکێتی ھێزە عێراقییەکان كه‌ کوتلە سوننەکان لەخۆ دەگرێت رایگەیاند ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی (2018) بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە بەھیچ شێوەیەک پەسەند ناکرێت.

شایه‌نی باسه‌ عه‌بادی هه‌موو كات ئه‌و قسه‌یی ده‌كرد ئێمه‌ ئاماده‌ین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.