Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:30

به‌خشی که‌ناڵه‌کانی ئێن ئار تی ڕاگیرا

له‌سه‌ر داوای پارێزگای سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بووه‌
کوردستان TV
100%


ھێزێکی ئەمنی چووە سەر ئێن ئار تی و پەخشی کەناڵەکەی ڕاگرت و کارمەندەکانیان لەناو کەناڵەکەدا ھێشتووەتەوە.


ھێزێکی ئەمنی چووە سەر کەناڵی ئێن ئارتی، و پەخشی کەناڵەکەی راگرت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یان ھێزێک چوونه‌ سەر کەناڵەکەو کارمەندەکانیان لەناو کەناڵەکەدا ھێشتووەتەوە.

وتیشی، ھێزەکە پەخشی کەناڵەکەیان راگرتووە و ئێستا لەناو کەناڵەکەن.  

هه‌روه‌ها دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پارێزگاری سلێمانی و بە بڕیاری وەزارەتی روشنبیری و لاوان، بە تۆمەتی هاندانی تووندوتیژی پەخشی کەناڵەکانی "ئێن ئاڕ تی" راگیران.

بەپێی نووسراوێکی وەزیری روشنبیری و لاوان کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی هانی تووندوتیژیان داوە و ماوەی راگرتنیشیان هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لە نووسراوەکەی وەزیری رۆشنبیری و لاواندا هاتووە: "بەپێی بڕگەی سێ لە ماددەی پێنجەمی رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی لە هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای بەشی مۆنیتەرینگ لە وەزارەتی رۆشبنیری و پەیوەندی تەلەفۆنی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی، کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی هانی خەڵکیان دەدەن خۆپیشاندان و جوڵەپێکردنیان بۆ کاری تووندوتیژی، کە ئەمەش بووەتە هۆی سووتاندنی فەرنگە حکومییەکان و شوێنە گشتییەکان، بۆیە بڕیارماندا بە داخستنی کەناڵەکانی سەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە رۆژی راگرتنییەوە".

فەرهەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان راگەیاند، كاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-12-2017 بە فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو کەناڵی ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی داخران.

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەڵێت: ئەو دوو کەناڵە بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی هەستیاری کوردستاندا نەکردووە، بۆیە بە ناچاری بڕیاری داخستنیان دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.