Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:23

باری ته‌ندروستی "فه‌تانه‌ وه‌لیدی" ناجێگیره‌

یه‌كه‌م كچه‌ كورد بووه‌ له‌ تاران و شاره‌كه‌ی دیكه‌ی ئێران به‌ جلی كوردییه‌وه‌ گۆرانیی گوتووه‌ .
کوردستان TV
100%


به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ماڵپه‌ڕه‌ هونه‌رییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویانكردۆته‌وه‌ ،به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد" فه‌تانه‌ وه‌لیدی" گه‌یانراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌ .

هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵی نێو ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ " فه‌تانه‌" ماوه‌ی 4 رۆژه‌ باری ته‌ندروستی ته‌واو ناجێگیره‌و له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌ به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت .

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1953 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا 60 گۆرانی كوردی له‌ رادیۆكانی شاری سنه‌ و كرماشان تۆمار كردووه‌ و یه‌كه‌م كچه‌ كورد بووه‌ له‌ تاران و شاره‌كه‌ی دیكه‌ی ئێران به‌ جلی كوردییه‌وه‌ گۆرانیی گوتووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.