رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی رایده‌گه‌ێنێ، ستراتیژییه‌تی هه‌رێمی سعودییه كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی پشتگیری ده‌كرێ، هه‌لێكی راسته‌قینه‌یه بۆ عێراق كه له ژێر رێنماییه‌كانی ئێران بێته ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری راپۆرتێكی رۆژنامه‌نووس هێلێن سالون ده‌شڵێ: ئاماژه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی عێراق و سعودییه بۆته جێگای بایه‌خی چاودێرانی سیاسی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، ئاماژه‌ی نوێ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان عێراق و سعودیه ده‌ركه‌وتووه ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه میرنشنی عه‌ره‌بی سعودییه له پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر داعش و تیرۆردا كرد.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ: كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و به‌خشینی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كانی عێراق، نزیك بوونه‌یه‌وه‌كی دیكه‌ی نێوان سعودییه و عێراقه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.