Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:31

پێنج شوێنى نهێنى له‌ جیهاندا که‌ رێگه‌ نادرێت سه‌ردانیان بکه‌یت

ئاماژه‌ ته‌نها به‌ پێنج له‌و شوێنه‌ نهێنییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ سه‌ردانیان بكرێت
ئاماژه‌ ته‌نها به‌ پێنج له‌و شوێنه‌ نهێنییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ سه‌ردانیان بكرێت
کوردستان TV
100%

له‌م جیهانه‌ زۆر شوێن هه‌یه‌ بۆ سه‌ردانى كردن و بینین، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كومه‌ڵێك شوێنى دیكه‌ هه‌ن كه‌ ڕێگه‌ نادرێت هیچ كه‌سێك سه‌ردانیان بكات و بیانبینێت.

لێره‌دا ئاماژه‌ ته‌نها به‌ پێنج له‌و شوێنه‌ نهێنییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ سه‌ردانیان بكرێت:

1- ژوورى نووستنى شاژنى به‌ریتانى ئه‌لیزابێس
ئه‌م ژووره‌ له‌ كۆشكى بیكینكهامه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى پاسه‌وان له‌وێدا پارێزگارى لێده‌كه‌ن و ڕێگه‌ نادرێت هیچ كه‌سێك سه‌ردانى بكات.

ژوورى نووستنى شاژنى به‌ریتانى ئه‌لیزابێس

 

2- دورگه‌ى ماره‌كان 
دورگه‌یه‌كى بچووكه‌ ده‌كه‌ویته‌ وڵاتى به‌رازیل و زیاتر له‌ 4000 مارى تێدا ده‌ژى كه‌ له‌ ترسناكترین جۆره‌كانى مارن له‌ جیهاندا بۆیه‌ حكومه‌تى به‌رازیل به‌ مه‌به‌ستى پارێزگاری بڕیاریداوه‌ كه‌ ڕێگه‌ له‌ گه‌شتیاران بگرێت سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن.

دورگه‌ى ماره‌كان

 

3- قه‌ڵاى فۆرت نۆكس 
قه‌ڵاى فۆرت نۆكس له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووكانه‌ ئه‌م قه‌ڵایه‌ كه‌نزى نیشتیمانى و پارچه‌ ئاڵتونى لێهه‌ڵگیراوه‌ و 30 هه‌زار سه‌رباز پارێزگارى لێده‌كه‌ن.

قه‌ڵاى فۆرت نۆكس

 

4- كارگه‌ى دروستكردنى كۆكاكۆلا
شێوازى دروستكردنى كۆكاكۆلا و ئه‌و ماددانه‌ى له‌ پێكهاته‌یدان به‌ ته‌واوه‌تى به‌ نهێنى ماونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكى كه‌م ده‌یزانن و شوێنى دروستكردنه‌كه‌شى به‌ ته‌واوه‌تى داخراو و شاراوه‌یه‌.

كارگه‌ى دروستكردنى كۆكاكۆلا

 

5- ناوچه‌ى 51 
ناوچه‌ى 51 له‌ نیڤادا، كه‌ ده‌كه‌ویته‌ 201 كیلۆمه‌تر له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ویلایه‌تى لاس ڤیگاس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكان ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستى چاودیرى ئاسمان و چه‌نده‌ها كار و پڕۆگرامى لێ ئه‌نجام ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كى نهێنی و پارێزراو بمێنێته‌وه‌.

ناوچه‌ى 51

 

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.