ئه‌مریكا ده‌ڵێ، ئێران مووشه‌كی بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دابینكردووه و هه‌ڵوێستی تێكده‌رانه‌ی نیشانداوه، بۆیه داوای سزادانی ده‌كه‌ین .
نیكی هالی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: ئێران مووشه‌كی بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دابینكردووه و هه‌ڵوێستی تێكده‌رانه‌ی نیشانداوه و داوای كرد، سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێران له‌گه‌ل ئه‌ندامه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه.
هالی راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیارێكی نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گشت مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران ده‌ربكات و بانگه‌وازی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد، هه‌ڵوێست نیشانبده‌ن له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران، هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستی و هاوكاریكردنی تیرۆر.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.