Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:28

به‌غدا ٧٠٢ ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستانی لا ماوه‌

جیاوازی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق بڕی ٧٠٢ ملیار و ٦٨٤ ملیۆن و ٥٢٤ هه‌زار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چوار ساڵی رابردوو لا ماوه‌.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند : كۆی گشتی بڕه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ چوار ساڵی رابردوو كه‌ لای حكوومه‌تی عێراقه‌ و نه‌یداوه‌ ٧٠٢ ملیار و ٦٨٤ ملیۆن ٥٢٤ هه‌زار دیناره‌.

گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق به‌ نیاز نییه‌ ئه‌و پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بدات، داوامان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ جیاوازی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران به‌ یه‌كسانی بنێرن، كه‌چی ئه‌و وه‌ڵام و كرداره‌مان وه‌رنه‌گرت كه‌ خۆمان و جووتیارانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.