Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:24

بزووتنەوەی گۆران رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندەوە

لەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە
کوردستان TV
100%


ھەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەدات کە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندووەتەوە و کۆتاییان بەو رێککەوتنە ھێناوە.

ئاراس مەحموود، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، بە باسنیوزی رایگەیاند" ئێستا جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا بە ھەڵپەساردنی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و کشانەوە لە حکوومەت".

ئەو ھەڵسووڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو، کە لەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.

تێزانین له‌ ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنێکی 19 خاڵییان ئەنجام دا، کە ھەردوولایان پێی پابەندبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.