Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:18

ئەمریکا: سزاکانی عێراق بۆ سەر کوردستان زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت

ئەمریکا بەردەوامە لە داواکردن لە بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە سزاکانی حکوومەتی عێراق، کە بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاندوویەتی، زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.

هیزەر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەردەوامە لە داواکردن لە بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان.

هیزەر نوێرت هەروەها رایگەیاندووە، ئەو سزایانەی حکوومەتی عێراق بەسەر گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیدا سەپاندووە، ”زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت“.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی ئابووری و ئاسمانی خستە سەر گەلی کوردستان.

بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەڵوێست و هەڕەشەکانی لە دژی گەلی کوردستان بەردەوامە.

بەشێک لە چاودێران پێیان وایە هەڕەشەکانی حەیدەر عەبادی لە دژی کوردستان بۆ شاردنەوەی شکست و گەندەڵییەکانی خۆی و حکوومەتەکەیەتی و هاووڵاتییانی عێراقیش بە گاڵتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێن، ”باشترە رەوشی ژیانی عێراقییەکان چارەسەر بکەی نەک هەموو رۆژ هەڕەشە لە کوردستان بکەی“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.