Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:26

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانەى به‌سه‌ر 62 خێزان دابەش کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خەڵکی کەمدەرامەتی سێمێلی كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دھۆک چالاکییەک بۆ ھاوکاریکردنی خەڵکی کەمدەرامەتی قەزاکە بەڕێوە برد، تیایدا جلوبەگی زستانە بە ھاوکاری ئەنجومەنی ئافرەتان پێشکەشی ٦٢ خێزان کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکانیدا ھەوڵ دەدات ھاوکاری ھەمەجۆر پێشکەشی ئەو خێزان و کەسانە بکات کە لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت پێویستیان بە ھاوکارییەکانە و بە درێژایی مانگی رابردوو جولبەرگی زستانەی پێشکەش بە ٤٤١ خێزان و 3 ھەزار و ٣٩٩ کەس کردووە.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، قوتابخانەی بنەڕەتی قوتابییە ئاوارەکانی کەمپی شاریای بەسەرکردەوە و بەمەبەستی ھاندان و پشتیوانی قوتابییەکان لە خوێندندا، جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەشی ٦٠ قوتابی قۆناغی یەک ھەتا شەشی بنەڕەتی قوتابخانەکە کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.