Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:23

وەزارەتی رۆشنبیری: راگرتنی پەخشی NRT هیچ پەیوەندییەکی بە پارێزگاری سلێمانییەوە نییە

پەخشی NRT بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک هەفتە راگیراوه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راگرتنی پەخشی NRT هیچ پەیوەندییەکی بە پارێزگاری سلێمانییەوە نییە.

نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، راگرتنی پەخشی NRT بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک هەفتە، بەپێی یاسا و رێنمایی و دەسەڵاتەکانی وەزیر بووە و، هیچ پەیوەندییەکی بە پارێزگاری سلێمانی و هیچ کەس و لایەنێکی دیکەوە نەبووە.

ئاماژە بەوەشدەکات "ئەمە، ئەرکی وەزارەتمان بووە بۆ نەهێشتنی پشێوی و هێورکردنەوە و پابەندبوونی کەناڵەکان بە ئیتیکی کاری میدیاییەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.