ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەلایەن ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکرێت، کوژرانی سێ گەورە تیرۆریستی داعشی لە عێراق و سوریا، راگەیاند.
بەپێی راگەیاندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشی لە عێراق و سوریا کردووەو بەھۆیەوە سێ گەورە تیرۆریستی داعش لەو دوو وڵاتەدا کوژراون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە: کوژرانی ئەو سێ گەورە تیرۆریستە، بەرادەیەکی زۆر چالاکییەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییەی لە عێراق و سوریاو تەنانەت وڵاتانی جیھانیش لاوازو سنووردار کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.