Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:27

نەتەوەیەکگرتووەکان: زۆر نیگەرانین لە توندوتیژیەکانی ھەرێمی کوردستان

يونامى داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لە توندوتیژی خۆیان بەدوور بگرن
کوردستان TV
100%

"یۆنامی" داوا لە خۆپیشاندەرانی ھەرێمی کوردستان دەکات خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن و داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکەش دەکات. 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق "یۆنامی" راگەیەندراوێکی لەسەر خۆپیشاندەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و نیگەرانی خۆیشی لە توندوتیژییەکان و ئەو زیانانە دەربڕیوە کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە روویانداوە. 

"یۆنامی" ئاماژەشی کردووە بەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی دەستوری ھەموو گەلێکە و لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستانیش بەرپرسیارێتی پاراستنی ھاووڵاتیان و خۆپیشاندەرانی لەسەرە. 

ھەروەک داوایان لە ھێزە ئەمنییەکان و سەرجەم لایەنەکان کردووە پشوو درێژ بن و بە زۆرترین ئاستی وریای و ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە و خۆپیشاندەراندا بکەن."

یۆنامی جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی دوورکەوتنەوەی خۆپیشاندەران لەھەر کارێکی تێکدەر و توندوتیژی کە زیان بە مۆڵکی گشتی و تایبەت بگەیەنێت.

لەبەیاننامەکەدا ھەروەھا داوا لە لایەنە ئەمنییەکان کراوە کە کەمترین ھێز بەرامبەر خۆپیشاندەرەکان بەکاربھێنن و بەھەمان شێوە داوای لە خۆپیشاندەران کردووە بە ھێمنی و ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان ئەنجام بدەن و" واز لە سوتاندان و خاپورکردنی بینا حکومی و حزبیەکان بھێنن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.