له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له كێبڕكێی جیهانی هونه‌ری هاوچه‌رخ وێنه‌گرێكی كوردی شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی " ره‌حیمی نیا " وه‌كو (26) ه‌مین هونه‌رمه‌ندی باشترینی جیهان بۆ ساڵی 2018 ده‌ستنیشانكرا .
له‌م پێشبركێیه‌دا كه 16 هه‌زار هونه‌رمه‌ند له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی (به‌ریتانیا،ئه‌ورووپا،رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیا ،ئه‌مریكا ،وسترالیا و ئاسیا) تێیدا به‌شدار بوون ،لێژنه‌ی داوه‌رانی به‌شی جیهانی له ماوه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند" ره‌حیمی نیا " یان وه‌كو هونه‌رمه‌ندی جیهانی ساڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 10 هه‌زار پۆند ناساند.
كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌بووه به كۆچ و په‌نابه‌ریی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌رووی كۆچبه‌ران ده‌بنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.