به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، له‌ناو حه‌وشه‌ی مه‌ڵبه‌ند پاسه‌وانێكی ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕانم بینی كه‌چه‌كی پێ‌بوو هه‌وڵی هێرش كردنه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دا.
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه : ئه‌و ته‌قانه‌ی كراوه به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیانه‌وه بووه، هه‌تا هێزی تێدابوو به‌ڵام به‌تێكه‌ڵی كرا و زیاتر له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیان بوون.
هه‌روه‌ها ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بێت و گوتی: پێشتر زانیاری ته‌واومان هه‌بووه كه‌به‌رنامه‌یه‌كی وایان هه‌یه ، بۆیه قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كۆ كرا ،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رنامه‌كه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی دایان‌نابوو جێ به‌جێ كرد.
هه‌روه‌ها گوتیشی: من خۆم له‌ناو حه‌وشه‌ی مه‌ڵبه‌ند پاسه‌وانێكی ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنم بینی كه‌چه‌كی پێ‌بوو هه‌وڵی هێرش كردنه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دا خۆی پێی وتین به‌ڵام ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بوو.
ده‌شڵێ: ئێمه له‌وه تێناگه‌ین كه گۆڕان خۆی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه بوو كه‌چی مه‌كۆكه‌ی خۆشی سوتێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.