به پێی هه‌واڵێكی ئاژانێكی سعودی، دوناڵد ترامپ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی كردووه كه له لایه‌ن میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ئارسته‌ی ناو خاكی سعودیه كراون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی پێنج شه‌ممه 21دیسامبه‌ری 2017 له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌لیك سه‌ڵمان، شای سعودیه جه‌ختی كرده‌وه كه واشنتۆن له پاڵ ریاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی ئێران و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی كرد، كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی ناو خاكی سعودیه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ و شای سعودیه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێپێچینه‌وه‌ی توندتر له رژێمی ئێران بكات، كه بۆته هۆی سه‌ره‌كى ئاڵۆزی و پشێوی له ناوچه‌كه دا‌و ئه‌و چه‌كانه‌ی میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیش ده‌ستیان ده‌كه‌وێت هه‌مووی له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه پێیان ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بییه- به‌شی فارسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.