ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ تا دووا سه‌موون له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بوون وموچه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه، ئێستاش له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: خۆپیشاندانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زولم و سته‌مه‌یه كه له ساڵی 2014 ه‌وه حكومه‌تی عێراق له خه‌ڵكی هه‌رێمی كردووه به بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه‌و قووتی خه‌ڵك، ئامانجه‌كه‌شیان روونه ، دروست كردنی پشێوی له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێك له لایه‌نی سیاسی نه‌بوونی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكیان قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری توند‌و تیژ‌و كاری تیكده‌رانه.
ده‌شڵێت: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، ره‌وایی تیایه‌و هه‌قیانه خۆپیشاندان بكه‌ن و ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن، به‌ڵام دوور له توندوتیژی و سوتاندنی شوێنی گشتی و ماڵ‌و موڵكی هاووڵاتیان.
راشیگه‌یاند: له دنیادا خۆپیشاندانی ڕه‌ها بوونی نییه ، ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی روویدا و بینیمان مه‌ترسیداره، ناكریت چاره‌نووسی كوردستان بده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌ری خۆپیشاندان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان بڵین دیموكراسین و رێگا به خۆپیشاندان ده‌ده‌ین، خۆپیشاندانیش رێگا‌و ریساو یاسای خۆی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی گۆڕان وكۆمه‌ڵ له حكومه‌ت ، دڵشاد شه‌هاب ده‌ڵێت : ئه‌وان له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نه‌بوون، خۆیان به خاوه‌نی بارودۆخه‌كه نه‌زانی، چوار ساڵه به‌شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له حكومه‌تدا به‌شداربوون، به‌رپرسیارێتی خۆیان دزییه‌وه، وه‌زیره‌كانیان تا دووا سه‌موون له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بوون وموچه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه، ئێستاش له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.