له وڵاتی چین كۆمپانیایه‌ك له ساڵیادی دروستبوونیدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ئاهه‌نگی گێرا له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر داوای له كارمه‌نده‌كانی كرد به زله له یه‌كتر بده‌ن.
كۆمپانیای "نانشانگ جیمهوایوان میی" بۆ فرۆشتن و به‌رهه‌مهێنانی مه‌كیاژی ئافره‌تان به‌هۆی باش كارنه‌كردیان داوای له هه‌موو كارمه‌نده‌كانی كرد له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ له كاتی ئاهه‌نگگێڕاندا، بكه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆ و دوو دوو به‌رامبه‌ر یه‌ك، به زله له ڕوومه‌تی یه‌كتر بده‌ن، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ڤیدیۆ كراوه، ڤیدیۆه‌كه‌ی له دنیادا بڵاو بووه‌وه.
ئه‌م جۆره ئاهنگ گێرانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیداهێناوه به‌كارێكی ناشیاویان نلساند.
سه‌رچاوه/ عه‌ربیه سكای نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.