وڵاتی سعودییه چه‌ند گرێبه‌ستێك به مه‌به‌ستی بنیاتنانی دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دا، واژوو ده‌كات.
خالید فالح ، وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك به مه‌به‌ستی بنیاتنانی دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له كۆتایی ساڵی داهاتوو، واژوو ده‌كات.
گوتیشی: پێشبینی ده‌كه‌ین به هۆی درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت له ساڵی ٢٠١٨‌دا، به‌رزبوونه‌وه به‌خۆویه‌وه ببینێت .
وڵاتی سعوودیه پلانی داناوه كه دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی وزه و كه‌متر پشت به‌ستن به نه‌وت، بنیات بنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.