تۆری به‌رگری له مافی منداڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی به‌كارهێنانی منداڵانه له خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌نجامدانی كار‌و توند‌و تیژی و ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه‌وا بەکارهێنان و بەشدارى پێکردنى منداڵان لە خۆپیشاندانەکان قەدەغەیە و پێچەوانەى مافەکانى منداڵانە.
له‌به‌یاننامه‌ی تۆری به‌رگری له مافی منداڵ هاتووه، چەند رۆژێکە لە شار‌و شارۆچکەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان دەکرێت لە لایەن جەماوەرى خەڵکى کوردستان، خۆپیشاندان بەگوێرەى یاسا مافێکى سروشتى و رەوایە هەر چین و توێژێک ئەنجامى بدات و داواى مافەکانى خۆى بکات بەڵام بەداخەوە له‌ناو خۆپیشاندەران رێژەیەکى زۆرى منداڵ بەرچاو دەکەوێت و لەهەمان کات توند‌و تیژیش لە خۆپیشاندانەکان ئه‌نجام ده‌درێ كه ئه‌وه‌ش جیگەى قبوڵ کردن نیە چونکە ئەم خۆپیشاندانانە توند‌و تیژى لێ دەکەوێتەوەو رووبەڕووبوونەوە روودەدات لە نێوان جەماوەرو هێزە ئەمنییەکان منداڵانیش ده‌بنه قوربانى و ئازاریان بەر ده‌کەوێت بێگومان ئەمەش له هه‌موو جیهان و له هه‌رێمی كوردستانیش به پێشێڵكردنی مافەکانى منداڵان دێته هه‌ژماردن.
بۆیه پێویستە منداڵان و نەوجەوانانی خوار تەمەنى 18 ساڵى بەهیچ شێوەیەک بەشدارى خۆپیشاندانەکان نەکەن و بەکار نەهێندرێن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی.
تۆری به‌رگری له مافی مندال دژى بەکارهێنان و بەشدارپێکردنى منداڵانی كوردستانه لە خۆپشاندان و گردبوونەوەکان داواش لە وەزارەتى ناوخۆ و هێزەکانى ئاسایش و لایەنى پەیوەندیدار ده‌كات کە رێگە لەم دیاردانە بگرن و منداڵان بپارێزن و رەچاوى مافى منداڵان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.