سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-21-2017به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی باخچه‌و پاركه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌ستییان كرد به هه‌ڵه‌مێتكی دار‌و دره‌خت چاندن.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م له بازنه‌ی 60 مه‌تری هه‌ولێر 180 دار ده‌چێنرێت،بڕیاریشه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێ و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر بگرێته‌وه .
سه‌ره‌رای بوونی كۆمه‌ڵێكی پارك و باخچه له شوێنه گشتییه‌كان،به‌ڵام هێشتا رێژه‌ی سه‌وزایی وه‌ك پێویست نییه، له هه‌مانكاتیشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی باخچه‌و پاركه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر به‌رز بكاته‌وه‌و بیگه‌ێنێته رێژه‌ی نزیك له ئاستی ستانداری جیهانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.