ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شاری كه‌ركوك له‌دژی بڕیارێك خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه سازدا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 21-12-2017 به‌ده‌یان خاوه‌ن دوكانی بازرگانی له شه‌قامی كۆماری له ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك ، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان سازكرد‌و داوایان كرد پارێزگاری شاره‌كه رێگا له بڕیاره‌كه بگرێت.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: به ده‌یان خاوه‌ن دوكان و شوێنی بازرگانی له شه‌قامی كۆماری ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك، دژی بڕیارێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌قفی سوننی، له خۆپیشاندانێكدا ناره‌زاییان ده‌ڕبری و ده‌ڵێن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ،چونكه ده‌بێته هۆی نانبڕاوكردنی خێزانه‌كانیان.
گوتیشی: خۆپیشانده‌ران داوا له پارێزگاری شاره‌كه ده‌كه‌ن به په‌له به‌هانایانه‌وه بچێت بڕیاره‌كه ره‌ت بكاته‌وه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌قفی سوننی له شاری كه‌ركوك، بۆ ماوه‌ی پێنج ئه‌م دوكانانه‌ی به شێوه‌ی گرێبه‌ست به دوكانداره‌كان فرۆشتووه،دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش داوای له خاوه‌ن دوكانه‌كان كردووه،دوكانه‌كانیان چوڵبكه‌ن،چونكه دوكانه‌كان ده‌روخێنێ و پرۆژه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.