Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:19

د.خاڵس قادر ئاماری کوژرا و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی راگه‌یاند

دوو كوژراو 132 برینداری لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ گۆرا بۆ توندوتیژی، دوو كوژراو و 132 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی هەرێمی كوردستاندا دوو كەس كوژراون و 132 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینیش دەڵێت، "بڵاوكردنەوەی بوونی پێنج شەهید لە رانیە هەڵەی وتەبێژی تەندروستی بوو.


د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: 132 كەس لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم برینداربوون، كە هه‌ندێ له‌ برینداره‌كان گوللـەیان به‌ركه‌وتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی كوژراوانیش، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی: ته‌نها دوو كەس لە خۆپیشاندانەكان كوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.