Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:19

ژماره‌یه‌ک پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی عەبادی دەکەن

دەخوازن حکوومەتی عێراق دەستبەجێ گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات
کوردستان TV
100%


گرووپێک لە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی عەبادی دەکەن، دەخوازن حکوومەتی عێراق دەستبەجێ گفتوگۆی ئەرێنی و بونیادنەر لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.

گرووپێک لە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی عەبادی دەکەن، تێیدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دانانی ئابڵوقە و داخستنی فرۆکەخانەکان و کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەردەبڕن.

لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گرووپێک لە پەرلەمانتارانی دۆستی کوردستان نامەیەکیان ئاراستەی فێدریکا مۆگەرینی، بەرپرسی سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کرد و تێیدا داوای داڕشتنی سیاسەتێکی ھاوسەنگی یەکێتیی ئەرووپایان کردبوو بەرامبەر عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بینینی رۆڵێکی زیاتری یەکێتیی ئەورووپا لە نزیککردنەوەی بەغدا و ھەولێر گەرەنتی کردنی مافەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور.

ئەم پەرلەمانتارانە، لە ھەنگاوێکی نوێیاندا، ئەو گرووپەی پەرلەمانتاری ئەورووپی لە تێکڕای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا، نامەیەکیان ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە تێیدا نیگەرانی خۆیان سەبارە بە دانانی ئابڵووقە و داخستنی فرۆکەخانەکان و کەمکردنەوەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەردەبڕن.

لە نامەکەدا ھاتووە، ئەوان دەخوازن حکومەتی عێراق دەستبەجێ گفتوگۆی ئەرێنی و بونیادنەر لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و ھەروەھا داواش دەکەن وەک نیازپاکی حەیدەر عەبادی، بەیاننامەیەک بڵاوبکاتەوە کە تێیدا جەخت لە سەر کیانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا وێڕای پێشوازیکردن لەو نامەیەی پەرلەمانتارانی ئەوروپی، رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا و لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان، بەردەوام کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ فشار دروستکردن لە سەر لایەنی بڕیار بەدەستی یەکێتیی ئەورووپا لە لایەک و حکوومەتی فیدراڵی عێراقیش لە لایەکی دیکە و ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ بە دەستھێنانی پاڵپشتی زیاتری ئەورووپی بۆ ھەرێمی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.