Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:22

فوئاد مەعسوم: دوای سەری ساڵ دانوستانەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا ده‌ستپێده‌که‌ن

دانوستانەکانی ھەولێر و بەغدا بە نێوەندگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری عێراق وادەی دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوە و دانوستاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بە نێوەندگیریی لایەنی سێیەم، دیاری دەکات.

بەپێی ھەواڵێکی میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە، دانوستاندنەکانی ھەولێر و بەغدا بە نێوەندگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.

فوئاد مەعسوم ھەروەھا رایگەیاندووە، کە نامەیەکی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ناردووە و تێیدا داوای لێکردوون، ”گفتوگۆی جددی دەست پێ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان“.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دانوستاندنی نێوان بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق دوای پشووەکانی سەری ساڵ، دەست پێ دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.