Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:55

لە ئوستراڵیا ئۆتۆمبێلێک 15 که‌س بریندار ده‌کات

شۆفێرەكە دەستگیركراوە
کوردستان TV
100%


لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژمارەیەک خەڵکدا، لە ئەنجامدا نزیکەی 15 کەس بریندار بوون. دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و شوفێرەکەی دەستگیرکردووە.

لە شاری مێلبۆرنی باشووری خۆرهەڵاتی ئوسترالیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە هاووڵاتیاندا و 15 كەسی برینداركرد.

دامەزراوەی میدیایی "ئەی بی سی" ئوسترالی لەزاری بەرپرسانەوە بڵاویكردەوە، لەنزیك وێستگەی فلیندەرس ستریت رووداوەكە بووە و ئەو شۆفێرەی خۆی بە قەرەباڵغیەكەدا كێشاوە دەستگیركراوە.

لە رووداوەكەدا 15 كەس برینداربوون و ژمارەیەكی زۆر لە تیمی تەندروستیش رەوانەی ناوچەكە كراون بۆ فریاكەوتنی برینداران، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، كە یەكێكیان منداڵە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بە گوتەی شایەتحاڵێك، شۆفێرەكە بە خێراییەكی زۆر چۆتە ناو خەڵكەكەوە، بەڵام دواتر لەگەڵ سەرنشینێكی ناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەستگیركراون.

پۆڵیسی ئه‌م وڵاته‌ش رایگه‌یاند لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ كراوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ یان نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.