Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:52

گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی

ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌بوو
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كگرتووی یانه‌ی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێلسی له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆرنمۆس به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.

گۆڵه‌كانی چێلسی له‌رێگه‌ی یاریزانان ویلیان و ئه‌لڤارۆ مۆراتا تۆماركران، تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی بۆرنمۆسیش له‌خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌ له‌رێی یاریزان دان گۆسلینگ تۆماركرا.

به‌م بردنه‌وه‌ی یاری داهاتووی چێلسی له‌دێربی له‌نده‌ن له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی رووبه‌رووی ئه‌رسناڵ ده‌بێته‌وه.

‌ دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌بوو، چونكه‌ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ توانیمان خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.

كۆنتی وتیشی گه‌یشتن به‌و قۆناغه‌ له‌یه‌كێك له‌ركابه‌ریه‌كانی جامی ئینگلته‌را كارێكی زۆر سه‌رنج راكێشه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له‌تیپه‌كه‌ ئه‌نجام درا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ری بلوز روونیكرده‌وه‌ یاریزانه‌كان به‌خێرایی توانیان به‌رپه‌رچی تیپی به‌رامبه‌ر بده‌نه‌وه  ومایه‌ی ستایشی و ده‌ستخۆشین.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.