له‌میانی یاریه‌كانی خولی هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی ڤیلادلڤیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی دیترۆیت به‌ده‌ست هێنا و به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریه‌كه له‌هۆڵی وێلز فارگۆ سه‌نته‌ر به‌رێوه‌چوو له‌سه‌رتای یاریه‌كه ڤیلادلڤیا توانی له‌رێی یاریزان ده‌یل ویسی گۆڵی پێشه‌كه‌وتن تۆمار بكات، دواتر یانه‌ی دیترۆیت له‌رێی یاریزان دیلان لاركن یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه یاریان ده‌كرد له‌زۆربه‌ی كاتی یاریه‌كه به‌سێ گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، دواجار شۆن كوتوریر توانی به‌تۆماركردنی گۆلێك له‌ماوه‌ی سێیه‌می یاریه‌كه یانه‌ی ڤیلادلڤیا بكاته براوه‌ی یاریه‌كه.
به‌مجۆره به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ ڤیلادلڤیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دیترۆیت به‌ده‌ست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.