ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ژماری پێچه‌وانه بۆ ده‌ستپێكی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ش له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشوور به‌رده‌وامه.
گه‌شته‌كه وه‌ك نه‌ریتێكی ئۆڵۆمپی و له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، په‌نجا ڕۆژ به‌ر له ده‌ستپێكی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ش مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی گه‌یه‌نرایه شاری چونگجو و له‌به‌رده‌م تاوه‌ری مێژوویی به‌ناوبانگی تاپیۆنگری كه له حه‌وت نهۆم پێكهاتووه‌و كه‌وتۆته ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته، چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كۆری مه‌شخه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرت.
دواتر گه‌شته‌كه له ده‌ریاچه‌ی تانگیۆمی تایبه‌ت به پێشبڕكێی به‌له‌م به‌رده‌وام بوو، سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووریش ده‌بێته وێستگه‌ی داهاتووی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی، بیستوسێیه‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوباتی ساڵی داهاتوو له شاری پیۆنگ چانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دودوو پێشبڕكێی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكان ده‌كه‌ن.
گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ كۆتایی پێ دێت و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه، مه‌شخه‌ڵی گه‌وره‌ی ئۆڵۆمپی به فه‌رمی داده‌گیرسێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.