له ركابه‌ریه‌كانی هۆكی سه‌رشه‌خته یانه‌ی كۆلۆمبۆس بلو به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌یانه‌ی تۆرنتۆی برده‌وه، هۆڵی واید ئه‌رینا یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی له‌خۆوه گرت.
له‌سه‌ره‌تادا یانه‌ی كۆلۆمبۆس توانی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا به‌واژووی لۆكاس سیدلاك گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكات، دواتر سیت جۆنز توانی گۆڵی دووه‌م بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار بكات.
له‌ماوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا یانه‌ی تۆرنتۆ به‌گۆڵی جیك گاردنر توانی جیاوازی گۆڵه‌كان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی كۆلۆمبۆس له‌رێی یاریزان لۆك دۆبیۆس گۆڵی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا و له‌ماوه‌ی سێیه‌می یاریه‌كه‌ش كۆلۆمبۆس توانی گۆڵی چواره‌م به‌واژوو یاریزان میچ كارنر تۆمار بكات.
به‌مجۆره كۆلۆمبۆس به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌تۆرنتۆی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.