هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا له وڵاتان نه‌بوونه رێگر له سه‌ركه‌وتنى پشتیوانییه‌كان بۆ فه‌له‌ستین و به زۆرینه‌ى ره‌هاى 128 وڵات بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ گۆڕینى ره‌وشى یاسایى شارى (قودس/ ئۆرشه‌لیم) ره‌تكرایه‌وه.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە 128 دەنگی بەڵێ و 9 دەنگی نەخێر، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لەبارەی ناساندنی ئۆرشەلیم- قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل رەتکردەوە.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا 128 وڵات به به‌ڵێ و 9 وڵات به نه‌خێر و 35 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا، به‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه میسر گه‌ڵاڵه‌ى كردبوو له دژى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
كۆبوونه‌وه به په‌له‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داواى توركیا و یه‌مه‌ن ئه‌نجامدرا.
تره‌مپ له 6ى كانوونى یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌رى 2017، بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ (ئۆرشه‌لیم/ قودس). ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى وڵاتانى ئیسلامى لێكه‌وته‌وه و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌تكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.