Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:28

ئوسترالیا لە هاوپەیمانیی دژی داعش کشایه‌وه‌

ماریز باین، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا
ئوسترالیا لە هاوپەیمانیی دژی داعش كشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئوسترالیا بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا کۆتایی پێهێنا .

ئه‌مڕۆ هەینی 22/12/2017، ماریز باین، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا کۆتایی هاتنی بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا، راگەیاند.

وەزیری بەرگریی ئوسترالیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: بڕیاری کشانەوەمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، دوای گفتوگۆکردن بووە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانان دوای راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، ئەو بڕیارەمان داوه‌.


ماریز باین راشیگه‌یاندووه‌: ئەرکی ئوسترالیا لە شەڕی دژی داعش درێژ و ماندووکەر بوو و ئێستاش حکوومەتی وڵاتەکه‌مان بڕیاری داوە شەش فڕۆکەکەی لە هاوپەیمانییەکە بگەڕێنێتەوە ئوسترالیا .

هەرچەندە حه‌یده‌ر عەبادی کۆتایی هاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە و ئەنبار ماون و ناوەناوە گورز لە هێز و میلیشیا عێراقییەکان ده‌ده‌ن .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.