له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و گرووپێكی هاووڵاتییانی تورك ، دوو هاووڵاتی تورك ده‌ستگیر كران.
به‌پێی زانیاری شایه‌تحاڵان، گرووپێك هاووڵاتی تورك كه له نێوانیاندا منداڵ هه‌بوو و تی‌شێرتی ئاڵای توركیایان له‌به‌ربوو و له‌سه‌ریان كڵاو هه‌بوو، له‌كاتی چوونیان بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا له لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیل رێگرییان لێكرا.
پۆلیسی ئیسرائیل داوای له‌به‌ركردنه‌وه‌ی تی‌شێرتی هاووڵاتییه توركه‌كانی كرد و پێیانی گوت: كه ئه‌گه‌ر تیشێرته‌كان دانه‌كه‌نن ئه‌وا رێگه به چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا ناده‌ن.
له به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی گرووپه‌كه، پۆلیسی ئیسرائیل رووبه‌ڕوویان بووه و پاشان گرژی له نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و گرووپه‌كه دروست بوو كه به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی توركی ده‌ستگیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.