سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ئورده‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا یارمه‌تییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان نابڕێت به هۆی ده‌نگدان له دژی بڕیارنامه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوناڵد تڕا‌مپ له درێژه‌ی ره‌خنه‌كانی له سه‌رۆكانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی وتی كه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی گه‌مژانه حه‌وت تریلیۆن دۆلاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكردووه.
دوای ئه‌وه‌ش كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌فه‌رمی ناساندنی ئۆرشه‌لیم له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌تكرایه‌وه، دۆناڵد تڕا‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی داوه، ئه‌وا واشنتن یارمه‌تییه‌كانی خۆی له‌وان ده‌بڕێت یان لێیان كه‌مده‌كاته‌وه.
پێده‌چێت كه دۆناڵد ترامپ له بڕیاری ئه‌و وڵاتانه توڕه‌بێت كه ده‌نگییان له دژی بڕیاری ئه‌مریكا داوه له‌سه‌ر به فه‌رمی ناساندنی ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ی ئه‌مریكا پێیوایه كه ئه‌و پاره و یارمه‌تییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجی كردووه، كارێكی گه‌مژانه بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.