كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور رۆژی پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆلێرا له یه‌مه‌ن به ئه‌گه‌ری زۆر گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن كه‌س.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكانیش باس له‌وه ده‌كات كه وڵاتی یه‌مه‌ن تووشی یه‌كێك له خراپترین قه‌یرانه مرۆییه‌كانی جیهان بووه و 8 ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ قاتوقڕیی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.
ڤایرۆسی كۆلێرا له مانگی ئه‌پریلی رابردووش‌دا به‌خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند و بوو به هۆی مه‌رگی 2227 كه‌س و دواتریش ئاماری قوربانییان تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر بوویه‌وه. به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه شه‌پۆلێكی تازه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له مانگی مارس یان ئه‌پریلی داهاتوو به‌دواوه قوربانیی دیكه له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بگرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.