Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:34

ڕۆمانوونس "عه‌تا نه‌هایی"  خه‌ڵاتی به‌ڕووی زێڕینی وه‌رگرت

چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌ ئاستی ئێران و هه‌رێمی كوردستان پێ به‌خشراوه‌
hati nahiee
کوردستان TV
100%

له‌ شاری مه‌ریوان به‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعر و چیرۆك و به‌شداریی تیپی مۆسیقا و چالاكیی یادی شه‌وی یه‌ڵداكراییه‌وه‌  كراییه‌وه‌ ،ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ چووبه‌م بۆنه‌ییه‌وه‌  ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ریی ڤه‌ژین له‌ مه‌ریوان تێیدا خه‌ڵاتی "به‌ڕووی زێڕین" به‌خشییه‌ ڕۆمانوونسی ناسراوی كورد عه‌تا نه‌هایی.

نووسه‌ر عه‌تا نه‌هایی، ساڵی 1961 له‌ شاری بانه‌ له‌دایك بووه‌ و له‌ بواری چیرۆك و ڕۆماندا به‌ یه‌كێك له‌ جیدیترین نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێته‌ ئه‌ژمار، هه‌روه‌ها له‌ بواره‌كانیی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ته‌كنیكه‌كانی چیركۆنووسی، به‌ ده‌یان وتاری له‌ گۆڤاره‌ كوردییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌ ئاستی ئێران و هه‌رێمی كوردستان پێ به‌خشراوه‌ و هه‌تا ئێستا دوو كورته‌ چیرۆك و سێ ڕۆمانی به‌ناوه‌كانی "زریكه‌، ته‌نگانه‌ و گوڵی شۆران، باڵنده‌كانی ده‌مبا و گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاله‌" چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئێستاش ڕۆمانێك و كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی ئاماده‌ی چاپه‌.

  شایانی باسه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌لایه‌ن "ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی ڤه‌ژین" له‌ ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵاتی به‌ڕووی زێڕین به‌ "جه‌لال مه‌له‌كشا، یه‌ڵدا عه‌باسی، هادی زیائه‌دینی، عوسمان هه‌ورامی و عه‌لی‌دوست فه‌لاحه‌تی" پێشكه‌ش كراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.