Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 03:24

بڕیارێکی دڵخۆشکەری بەلجیکا بۆ هەرێمی کوردستان

بەلجیكا لە مەشق و راهێنانی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
بڕیارێك دڵخۆشكەری بەلجیكا بۆ هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

حكوومەتی بەلجیكا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە دەردەكات.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ  لە دوایین كۆبوونەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی بەلجیكا بڕیاری داوە كە هەرچەند زۆربەی خاكی ژێردەستی داعش لە سوریا و عێراق ئازاد كراون بەڵام فڕۆكە F16ـەكانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن و تاوەكو لە ئەگەری دەركەوتنەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا لە هەر ناوچەیەك بۆردومانیان دەكەن.هەروەها حكومەتی بەلجیكا بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە فەرمییە عێراقییەكانیش.

بەلجیكا ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە. لە سەرەتای هێرشی داعشەوە بۆ سەر كوردستان، مەشقی بە پێشمەرگە كردووە و بریندارانی پێشمەرگەی لە نەخۆشخانەكانی خۆیدا چارەسەركردووە .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.