وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه نامه‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و كلتووری یونسكۆ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌خاته به‌رده‌می دامه‌زراوه‌كه.
ئیمانوێل ناهشوون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی به هۆی هه‌وڵه‌كانی یونسكۆیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مێژووی گه‌لی جووله‌كه له سه‌رزه‌مینی ئیسڕائیل.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حكومه‌تی ئیسڕائیل ساڵانێكه ره‌خنه‌ی هه‌یه له‌وه‌ی كه خۆی ناوی ده‌بات به به‌ره‌ی دژه ئیسڕائیلیی.
هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به هۆی ره‌خنه‌ی هاوشێوه ده‌ستی له ئه‌ندامێتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كشانده‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.