بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رۆژ هه‌ینی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك وڵات ئاماده‌ن وه‌كو ئه‌مریكا باڵیۆزخانه له شاری ئۆرشه‌لیم بكه‌نه‌وه.
ناتانیاهۆ له‌م دیمانه‌یه‌دا ناوی هیچكام له‌و وڵاتانه‌ی نه‌هێنا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه ئۆرشه‌لیم بكات به شوێنێكی پارێزراو بۆ په‌یڕه‌وانی هه‌موو ئایینه‌كان و به وته‌ی خۆی ئیسڕائیل ته‌نیا وڵاتێكه له توانایدایه ئه‌وه بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌وه‌شی وت كه وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی نییه ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینیی له دراوسێیه‌تیی خۆیدا ببینێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌بێته كۆریای باكوورێكی دیكه.
ناوبراو بۆ پیشاندانی نیاز پاكی خۆیشی جارێكی دیكه رێبه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی بانگهێشتی سه‌ر مێزی دانووستان كرده‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.