Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 14:33

ئه‌مریکا له‌ چ کارێکی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌

ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كانی له‌ ژێر پێی داناوه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور رایده‌گه‌ێنێ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و بڕیاره‌ی داوییه‌تی به‌رامبه‌ر كوریای باكور په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كانی ئیرنا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوریای باكوور جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تی نادروستی دوناڵد تڕامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ دژی كۆریای باكوور مه‌ترسییه‌كی  گه‌وره‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

تڕامپ له‌ یه‌كه‌مین لێكوڵینه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی ته‌واوی تیایه‌ به‌رامبه‌ر رژێمی موشه‌كی بالیستیكی كۆریای باكوور و ده‌شزانێت  كه‌ چۆن چۆنی تێكیان بشكێنێت.

گوته‌بێژی كۆریای باكوور رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا  شمشێره‌كه‌ی له‌ ناو كالانه‌كه‌ی داناوه‌ و ده‌ريناهێنێ ، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت به‌ به‌رجه‌سته‌ كردنی فشاره‌ ئابووری و دیبلۆماسییه‌كانی له‌ وڵاته‌كه‌مان نزیك بێته‌وه‌.

كوریای باكور جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كانی له‌ ژێر پێی داناوه‌ و سوێندی خواردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌مان ته‌فرو تونا بكات به‌ڵام له‌م كاره‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ .

 سه‌رچاوه‌: العربیه‌ به‌شی فارسی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.