ئافره‌تێكی جوله‌كه ته‌مه‌ن 70 ساڵان كارێكی زۆر بوێر‌و مه‌ترسیدار كرد كاتێ له‌پێناو ئاشتی ده‌چێته ناوه‌ڕاستی مه‌یدانێكی شه‌ڕه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و ئافره‌ته له گۆڕه‌پانێكی شاری به‌یت له‌حم رێگریی له هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات گولله به ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینیدا بته‌قێنن ،له هه‌مان كاتدا رێگری له گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كانیش ده‌كات و ئامۆژگارییان ده‌كات واز له شه‌ڕ بهێنن و به‌رد به‌ره‌و سه‌رباز و پۆلیسه ئیسرائیلییه‌كان نه‌هاوێژن ، به گفتۆگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه /ئه‌لحده‌س
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.