به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی كۆلۆمبیای ئه‌مریكا كراوه، گه‌رمبوونی گۆی زه‌ویی ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیاتربوونی ژماره‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی ده‌ستی ناله‌باریی ژینگه، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وره‌دا په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌وڕوپا، هه‌رچه‌نده كه ژماره‌یه‌كی دیكه له توێژه‌ره‌وانی جیۆلۆجیی به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه.
توێژه‌ره‌وانی ئابووریی گۆڤاری ناسراوی ساینس هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیاوه به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌ویی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وڕوپا، ئه‌گه‌ری زیاتربوونی هه‌یه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی دوو توێژه‌ر به‌ناوه‌كانی وڵفرام شلكنه‌ر و ئه‌نووش مه‌سیریان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویی له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی داواكارانی په‌نابه‌ریی بۆ ئه‌ورَوپا تا رێژه‌ی %28 و گه‌رمبوونی 8/4 گۆی زه‌ویی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ریی تا %188 له ئاستی جیهاندا.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.