Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:50

ئه‌مریکا خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر کۆریای باکوور

بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ قه‌یرانی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور بهێنێت
ئه‌مریكا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر كۆریای باكوور
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی به‌ریتانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی خۆی له‌ راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌مریكا خۆی بۆ هێرشێكی سه‌ربازیی بۆسه‌ر كۆریای باكوور ئاماده‌ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌، ئه‌مریكا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تواناكانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێرش بۆسه‌ر كۆریای باكوور، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ قه‌یرانی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور بهێنێت.

ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا نووسیویه‌تیی كه‌ ئامانجی له‌پێشینه‌ی ئه‌مریكا هێرشه‌ بۆسه‌ر سه‌كۆكانی هاویشتنی موشه‌كی كۆریای باكوور، ئه‌ویش بۆ رێگریی كردن له‌ هه‌رجۆره‌ تاقیكارییه‌كی دیكه‌ی موشه‌كیی ئه‌م وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.