Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:03

ئه‌مڕۆ جه‌نگی جیهانی سێیه‌م له‌ ئیسپانیا ده‌ست پێده‌کات

به‌رشلۆنه‌و ریال كامیان ده‌توانێ ئه‌وی دیكه‌ ببه‌زێنێ
کوردستان TV
100%

چه‌ند كاتژمێریكی دیكه‌ جیهان رووداوێكی گرنگی وه‌رزشی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێ، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌ ئایا به‌رشلۆنه‌و ریال كامیان ده‌توانێ ئه‌وی دیكه‌ ببه‌زێنێ، هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌.

كاتژمێر 3:00ی دوای نێوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌نێو یاریگای سانتایگۆ به‌رنابیۆ یه‌كه‌م یاریی كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تا ئێستا 42 خاڵی هه‌یه‌ له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دایه‌ و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌ و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه‌.

یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌ و تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌شێكی زۆری هانده‌رانیش به‌سه‌ر ئه‌م دوو یانه‌یه‌ دابه‌شبوون.

له‌شاره‌كانی كوردستان هانده‌رێكی زۆری ئه‌م دوو یانه‌یه‌ هه‌ن،زۆرجاریش له‌ نێوان هانده‌ران گرژی دروست ده‌بێ و له‌كاتی بردنه‌وه‌یه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌كیش هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ گیانی وه‌رزشی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان دروست ده‌كات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.