لە ئاكامی كەوتنە خوارەوەی پاسێك بۆ ناو رووبارێك لە باكووری هیندستان بەلایەنی كەم 30 كەس گیانیان لە دەستدا و 15 كەسیش بە سەختی بریندار بوون .
بەپێی رۆژنامەی هیندستانی ئەمڕۆ ، پاسەكە لە ناوچەی ساوای مادهۆبۆر بەرەو شارۆچكەی لالسوت بەرێوە بوو ، بەپێی زانیارییەكان بەهۆی خێرایی لێخوڕین شوفێرەكە كۆنترۆڵی لە سەر پاسەكە نەما و پاسەكە كەوتە ناو رووبارەكە .
سەرچاوەكە روونیكردەوە كاتێك پاسەكە كەوتە ناو رووباری باناس لە ساوای مادهۆبۆر بەلایەنی كەم 30 كەس گیانیان لە دەستدا و 15ی دیكە بە سەختی بریندارن ،
هەموو قوربانیانیش گوازرانەوە نزیكترین نەخۆشخانە ، پرۆسەی رزگاركردنی سەرنشینەكانی رووداوەكە بەدەوامە .
نارندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان ، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی ئەم رووداوە كرد.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.