ئه‌م تۆفانه كه به تۆفانی تیمبین ناسراوه، بووه‌ته هۆی راماڵینی خاك و لافاو به‌هێزی ئاو له دوورگه‌ی میندانائۆ.
هه‌روه‌ها دوو شاری پیاگاپۆ و توبود زیاترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و زۆرێك خانووش به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ردیان به‌سه‌ردا كه‌وتووه وێران بوونه.
خێرایی تۆفانی تیمبین كه 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردایه، دوورگه‌ی میندانائۆی تێپه‌ڕاندووه و پێده‌چێت ئاراسته‌ی خۆی به‌ره‌و رۆژئاوا بگۆڕێت و پێشبینیی ده‌كرێت كه دوای سێ رۆژی دیكه بگاته ڤیێتنام.
له‌و گوندانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگه‌ی تۆفانه‌كه بوونه، ئاوی رووباره‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه و ماڵی گوندنشینانی بردووه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش سه‌رقاڵی رزگاركردنی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ژێر قوڕ و لیته‌ی لافاودا گیریان خواردووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.