Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:17

له‌ساڵی نوێ کێشه‌ی مووچه‌ یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه‌

گفتوگۆكانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاو رایده‌گه‌ێنێ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ گفتوگۆكانی هه‌ولێرو به‌غدا به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، كێشه‌كانی مووچه‌و سنوورو ئیداره‌دانی فرۆكه‌خانه‌كانیش یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 23-12- 2017 رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه‌: فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش چاودێری ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: به‌رواری كۆبوونه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام دوای سه‌ری ساڵ  به‌ به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كێشه‌كانی مووچه‌و سنوورو ئیداره‌دانی فرۆكه‌خانه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.