Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 13:57

له‌ ئه‌مریکا 63 هه‌زار به‌کارهێنه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

زۆربه‌ی ئه‌م مردنانه‌ به‌هۆی ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ بوونه‌ كه‌ له‌ ماده‌ كیمیاوییه‌ ئاڵووده‌كه‌ره‌كان درووستكراون
له‌ ئه‌مریكا 63 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

تازه‌ترین راپۆرتی سه‌نته‌رێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات كه‌ ته‌نیا له‌ ساڵی 2016ـدا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا گیانی خۆیان به‌ هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌دستداوه‌.

سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی ئاماری ته‌ندرووستی كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كانی پێشگیریی و كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرای ده‌كات كه‌ ساڵی 2016 له‌ كۆی گشتیی 63 هه‌زار و 600 كه‌س  به‌ هۆی زیاده‌ڕۆیی له‌ به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌م وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌و ساڵه‌ به‌ كوشنده‌ترین ساڵی ئه‌مریكا بۆ مه‌رگ له‌ رێگه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ه‌ركان وه‌سفده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌م مردنانه‌ به‌هۆی ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ بوونه‌ كه‌ له‌ ماده‌ كیمیاوییه‌ ئاڵووده‌كه‌ره‌كان درووستكراون و ئاماری مه‌رگ به‌ هۆی ئه‌وجۆره‌ ماده‌یه‌ 42 هه‌زار و 249 كه‌س بووه‌، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ریكۆردی مه‌رگ به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌شیی تێپه‌ڕاندووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی 2016ـدا 41 هه‌زار كه‌س به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.